کوردستانی

توركیا هه‌رێمی كوردستان ئاگادارده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا هه‌رێمی كوردستان ئاگادارده‌كاته‌وه‌
مه‌ودا میدیا -

حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره‌ له‌ په‌یامێكی میدیاییدا ئاشكرایكرد، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ په‌یوه‌ندییه‌ نه‌وتییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ئێستادا ئاماده‌یه‌ نه‌وتی كوردستان له‌رێگه‌ی بۆری نه‌وتی جه‌یهانه‌وه‌ هه‌نارده‌ی جیهان بكات.

به‌گوێره‌ی میدیای توركیی، ئه‌لپ ئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا له‌ دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنییدا وتویه‌تی: توركیا له‌ئێستادا ئاماده‌یه‌ بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان له‌ رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه‌ بۆ جیهان.

هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه‌، له‌ مانگی شوباتی ئه‌مساڵه‌وه‌ راگیراوه‌ و هه‌فته‌ی رابردوو به‌رپرسانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیان له‌ رێگه‌ی توركیاوه‌ ئاشكراكرد.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان