کوردستانی
دادوه‌رێك له گه‌رمیان فێڵێك ئاشكراده‌كات و خه‌ڵكی لێ ئاگادارده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
دادوەر بورهان ئەحمەد، ئەندامی داواکاری گشتی لە گەرمیان ده‌ڵێت: کەسێکی ساختەچیی پەیدابووە کە بەناوی کەسانی ترەوە فێڵ دەکات و پارەی خەڵکیی دەخوات.
دادوەر بورهان ئەحمەد، ئەندامی داواکاری گشتی لە گەرمیان ده‌ڵێت: کەسێکی ساختەچیی پەیدابووە کە بەناوی کەسانی ترەوە فێڵ دەکات و پارەی خەڵکیی دەخوات.
ئه‌و دادوه‌ره لە راگه‌یه‌ندراوێكدا روونیكرده‌وه: کەسە ساختەچییەکە زانیاری وردیی هەیە لەسەر سەرجەم ئاژەڵفرۆشان، شۆفێری بارهەڵگرەکان و تەنانەت حەماڵەکانیش، هەروەها زانیاریی ورد کۆدەکاتەوە لەسەر ئەو کەسەی دەیەوێت فێڵی لێبکات و ناوی کەسایەتی و پیاوماقوڵان و زانیاریی لەبارەیانەوە لایەتی.
دادوەر بورهان ئەحمەد، ئەندامی داواکاری گشتی لە گەرمیان ده‌شڵێت: دواتر بە ناوێکی ساختەوە بۆ نموونە دەڵێت "من حاجی عومەرم" و بە ژمارەیەکی کۆڕەکی "علوج" تەلەفۆن بۆ ئاژەڵفرۆشەکە دەکات و خۆشی نیشان نادات و پێی دەڵێت من حاجی فڵانە کەسم و مەڕی باشم دەوێت دەیکەم بەخێر، بەمشێوەیە مەڕێکی زۆری لێ دەبات و دواتر ژمارەكهی قوفڵ دەکات.
ئه‌و دادوه‌ر داوا له هاوڵاتیان ده‌كات فریونه‌خۆن له‌هه‌ر كاتێكدا ئه‌و كه‌سه ته‌له‌فۆنی بۆ كردن و ئاگاداربن، چونكه فێڵ ده‌كات و بەئاسانی نادۆزرێتەوه و تا ئێستا چەندین حاڵەتی وا روویداوە.