کوردستانی

ئه‌ڵمانیا هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئیدانه‌ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌ڵمانیا هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئیدانه‌ده‌كات
مه‌ودا میدیا -

کلاوس سترایچەر، کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر، لە یادی رۆژی نیشتمانی ئەڵمانیادا كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو، رایگەیاند: ئه‌ڵمانیا ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ ده‌كات كه‌ ده‌كرێنه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.

کلاوس سترایچەر، کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه‌: ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێن، بۆ یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق و به‌تایبه‌ت بۆ هه‌رێمی كوردستان زیانی هه‌یه‌ و شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌ین و به‌قوڵیی غه‌مبارین بۆ قوربانیانی ئه‌و هێرشانه‌. 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ناوبه‌ناو هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ده‌كرێته‌ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان له‌ سنوری پارێزگای دهۆك تا سنوری پارێزگای سلێمانی. 

Qaiwan
Qaiwan