کوردستانی

داواكاریی بۆ هاوتاكردنی ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسیی هه‌رێم له‌گه‌ڵ عیراق به‌رزده‌كرێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


داواكاریی بۆ هاوتاكردنی ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسیی هه‌رێم له‌گه‌ڵ عیراق به‌رزده‌كرێته‌وه‌
مه‌ودا میدیا -

چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، نوسراوێك ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق ده‌كات و تێیدا داوای ماف و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ رایگه‌یاندووه‌: داوام لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆك وەزیرانی عیراق كردووە، كە ماف و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی لە هەرێمی كوردستان هاوشێوەی ماف و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی عیراق لێبكرێت، بۆ ئه‌وه‌ش ئیمزای 80 پەرلەمانتارم كۆكردووەتەوە.

زیندانیانی سیاسیی له‌ هه‌رێمی كوردستان، سه‌ر به‌ حزبه‌ سیاسییه‌ جیاوازه‌كان تا ئێستا چه‌ندینجار داوایان كردووه‌، ماف و ئیمتیازاتیان هاوتای به‌غدا بكرێت،  بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند جارێك خۆپیشاندانیان سازكرد.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان