کوردستانی

فڕۆكه‌كانی توركیا سنووری پارێزگای دهۆكیان بۆردوومان كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


فڕۆكه‌كانی توركیا سنووری پارێزگای دهۆكیان بۆردوومان كرد
مه‌ودا میدیا -

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌رده‌وامن له‌ بۆردوومانكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ رۆژانی رابردوودا، له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عیراق، له‌ دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنییدا وتی: قه‌بوڵ ناكه‌ین توركیا به‌و جۆره‌ ده‌ستدرێژیی بكاته‌ سه‌ر خاكی عیراق.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان،  فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا چیاكانی ناحیه‌ی دێره‌لوكیان له‌ سنووری قه‌زای ئامێدی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك بۆردوومانكردووه‌. 

له‌دوای هێرشه‌ خۆكوژییه‌كه‌ی رۆژانی رابردووی سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كی ئه‌منیی له‌ شاری ئه‌نكه‌ره‌ی توركیا، كه‌ پارتی كرێكارانی كوردستان به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی گرته‌ئه‌ستۆ، هێرشی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا له‌ خاكی هه‌رێمی كوردستاندا زیادیكردووه‌. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان