کوردستانی
شاره‌زایه‌كی ئابووری: عیراق به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نرخ بۆ دینار كارێكی دروست ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
شاره‌زایه‌كی بواری ئابووری ته‌ئكید له‌وه‌ده‌كاته‌وه: به‌رنامه و پرۆژه‌ی عیراق بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نرخ بۆ دینار و كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی دۆلار له مامه‌ڵه‌كردن و بازرگانیی ناوخۆییدا، كارێكی دروست و راسته.
د. خالید حه‌یده‌ر، مامۆستای زانكۆی سلێمانی، بۆ مه‌ودا میدیا وتی: عیراق هه‌وڵێكی دروست ده‌دات بۆ ده‌ركردنی دۆلار له مامه‌ڵه‌ی بازرگانیی ناوخۆیی و ته‌نها به‌كارهێنانی له مامه‌ڵه‌ی ده‌ره‌كییدا، چونكه زۆر وڵاتی تریش هه‌مان به‌رنامه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، بانكی ناوه‌ندیی عیراق رێوشوێنی داناوه له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووه‌وه مامه‌ڵه‌كردن به دۆلار رابگرێت و هاوسه‌نگیی بۆ دیناری عیراقیی بگێڕێته‌وه.