کوردستانی
رۆژنامه‌نوسێكی كورد ده‌ستگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی چالاكوانانی كورد له باكوری كوردستان لەلایەن هێزەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا بەردەوامە، به‌تایبه‌ت له‌دوای هێرشی خۆكوژیی رۆژانی رابردووی پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كی ئه‌منیی توركیا له ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی كورد له باكوری كوردستان، لەچوارچێوەی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ده‌ستگیركردنی چالاكوانانی كورددا له باكوری كوردستان، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی ئەحمەد کانبال، رۆژنامه‌نوسی كورد له ده‌زگای هه‌واڵیی میزۆپۆتامیا له شاری مێردین له باكوری كوردستان و ده‌ستگیریان كردووه.

ئاماژه به‌وه‌شكراوه: تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسە نەخراوەتەڕوو و بە گوێرەی زانیارییەکان کەنبال بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مێردین گواستراوەتەوه و ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر مۆبایل و كۆمیپوته‌ره‌كه‌شیدا.