کوردستانی

پۆلیس چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی داتاوه‌ ده‌ستگیرده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیس چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی داتاوه‌ ده‌ستگیرده‌كات
مه‌ودا میدیا -

پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر، چوار فه‌رمانبه‌ری ده‌ستگیركرد كه‌  ده‌ستكاریی پێوه‌ر و پسوڵه‌ی كاره‌بایان كردووه‌ و چه‌ند كارێكی تری نایاساییان ئه‌نجامداوه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و چوار فه‌رمانبه‌ره‌ی ده‌ستگیركراون، له‌به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌دا،  دەستکاری پێوەری کارەبا و مۆری کاتژمێری کارەبایان لە بەرژەوەندی بەشێک لە شوێنە بازرگانییه‌كان و کۆمپانیاکان کردووە. 

سه‌رچاوه‌ ئه‌منیی و حكومییه‌كان روونیانكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ پسوولەی کۆنی کارەبایان گۆڕیوه‌ و له‌ناوبردووه‌ و پارەی قەرزی کەڵەکەبووی کارەبای ئەو شوێنانەیان كه‌مكردووه‌ته‌وه‌.



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان