کوردستانی

سێ ساڵه‌ هه‌واڵی نازانرێت.. بنه‌ماڵه‌ی ئۆجه‌لان ده‌چنه‌ ئیمرالی

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ ساڵه‌ هه‌واڵی نازانرێت.. بنه‌ماڵه‌ی ئۆجه‌لان ده‌چنه‌ ئیمرالی
مه‌ودا میدیا -

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی باكوری كوردستان بڵاویانكرده‌وه‌، بنه‌ماڵه‌ی ئۆجه‌لان داواكارییان پێشكه‌شكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان بكه‌ن، كه‌ نزیکەی سێ ساڵە هیچ زانیارییەک لەبارەیه‌وه‌ نییه‌.

محەمەد ئۆجه‌لان، برای ئۆجه‌لان و پارێزەرەکەی مەزڵوم دینچ بۆ پێشکەشکردنی داواکاریی بینینی ئۆجه‌ڵان، سەردانی داواکاریی گشتیی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیای باكوری كوردستان، لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ بەدواوە هیچ زانیارییەک لەبارەی ئۆجه‌لانه‌وه‌ بەردەست نییە. 



Qaiwan
Qaiwan