ئابووری

شاره‌زایه‌كی سیاسیی: پشتكردنه‌ دۆلار دوو ئه‌نجامی ده‌بێت یه‌كێكیان ئیفلاسبوونه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاره‌زایه‌كی سیاسیی: پشتكردنه‌ دۆلار دوو ئه‌نجامی ده‌بێت یه‌كێكیان ئیفلاسبوونه‌
مه‌ودا میدیا -

بڕیار و پرۆژه‌ی بانكی ناوه‌ندیی عیراق سه‌باره‌ت به‌ لاوازكردنی پێگه‌ی دۆلار و دابڕینی له‌ مامه‌ڵه‌كردنی بازرگانیی ناوخۆیی، كه‌ بڕیاره‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووه‌وه‌ جێبه‌جێ بكرێت، مشتومڕی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ناوچه‌كه‌ش دروستكردووه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا میدیای میسریی بایه‌خی به‌ بابه‌ته‌كه‌ داوه‌. 

سایتی میسر 2030 سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری بانكی ناوه‌ندیی عیراق به‌رامبه‌ر به‌ دۆلار، له‌گه‌ڵ عه‌لی به‌یده‌ر، شاره‌زای كاروباری سیاسیی گفتوگۆی كردووه‌ و له‌باره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و بڕیاره‌وه‌ له‌ ساڵی داهاتوودا پرسیاری ئاراسته‌ كردووه‌.

عه‌لی به‌یده‌ر، شاره‌زای كاروباری سیاسیی ده‌ڵێت: ئه‌و بڕیاره‌ عیراق دوو لایه‌نه‌، ره‌نگه‌ سه‌قامگیریی بازاڕی عیراقیی بهێنێته‌ ئاراوه‌، وه‌ دوور نییه‌ عیراق هاوشێوه‌ی لوبنان تووشی ئیفلاسیی بكات. 

دۆلار ئێستا بابه‌تی مشتومڕه‌ له‌ عیراقدا، هه‌ر ئه‌مڕۆ بانكی ناوه‌ندیی عیراق هه‌واڵێكی به‌درۆخسته‌وه‌، كه‌ گوایا ئه‌مریكا داواكاری به‌غدای بۆ پێدانی دۆلار ره‌تكردووه‌ته‌وه‌. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان