کوردستانی

ئامانج له‌ هێرشی توركیا بۆ سه‌ر خۆرئاوای كوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئامانج له‌ هێرشی  توركیا بۆ سه‌ر خۆرئاوای كوردستان
مه‌ودا میدیا -

هێرشی ئاسمانیی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی خۆرئاوای كوردستان به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و چاوه‌ڕوانده‌كرێت هێرشه‌كان له‌ ئاسمانییه‌وه‌ بگۆڕدرێن بۆ هێرشی زه‌مینیی، به‌رپرسێكی خۆرئاوای كوردستانیش ده‌ڵێت: ئامانجه‌كانی توركیا له‌ خۆرئاوای كوردستان روونه‌، به‌ڵام زلهێزه‌كانی ناوچه‌ و جیهان دژایه‌تی ده‌كه‌ن.

هۆشه‌نگ ده‌روێش، نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات له‌ هه‌رێمی كوردستان، بۆ سایتی مه‌ودا میدیای روونكرده‌وه‌: ئامانجی سه‌ره‌كیی توركیا له‌ هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر خۆرئاوای كوردستان، بریتین له‌ دوو خاڵ، یه‌كه‌میان ده‌یه‌وێت گۆڕانكاریی له‌ نه‌خشه‌ی جوگرافیی خۆرئاوای كوردستاندا بكات، له‌ رێگه‌ی هێرش و كۆچپێكردنه‌وه‌، دووه‌م، ده‌یه‌وێت زه‌مینه‌یه‌ك بۆ داعش بڕه‌خسێنێت، تا دووباره‌ داعش زیندوو ببێته‌وه‌، كه‌ له‌ ئێستادا سست بووه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی خۆرئاوای كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئامانجی توركیا به‌ده‌ستهێنانی نفوزه‌ له‌ خۆرئاوای كوردستان، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له‌ رووسیا و ئێران رووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌وڵه‌ ده‌وه‌ستنه‌وه‌، چونكه‌ ململانێیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ توركیا له‌ خاكی سوریادا.

هۆشه‌نگ ده‌روێش رایگه‌یاند: توركیا له‌ هێرشه‌كانی ئه‌مدواییانه‌یدا، زیاتر ژێرخانی ئابووری خۆرئاوای كوردستان، وه‌ك ئاو و كاره‌با و هاوشێوه‌كانی ده‌كاته‌ ئامانج، بۆ ئه‌وه‌ی ترس بڵاوبكاته‌وه‌ له‌ناو شاره‌كانی خۆرئاوای كوردستان و خه‌ڵك كۆچ بكه‌ن، به‌وه‌ش زه‌مینه‌ی بۆ بڕه‌خسێت گۆڕانكاریی له‌ دیمۆگرافیادا بكات. 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، له‌ رۆژانی رابردوودا، توركیا له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی چه‌ند شارێكی خۆرئاوای كوردستان كرده‌ ئامانج و زیانی گیانیی و مادیی به‌رچاوی لێكه‌وته‌وه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا توركیا داوای له‌ واشنتۆن كرد: ده‌ستهه‌ڵبگرێت له‌ پشتیوانیكردنی هێزه‌كانی كورد له‌ سوریا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان