کوردستانی

سه‌ركردایه‌تیی نوێی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌ركردایه‌تیی نوێی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه‌
مه‌ودا میدیا - 

میدیای ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، بڕیاره‌ سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ 8-10-2023، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتیی به‌سه‌رپه‌رشتی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ شاری سلێمانی ئه‌نجامبدرێت.
 
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتیی به‌ سه‌رپه‌رشتی سەرۆک بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌بێت و یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ كه‌ دوای كۆنگره‌ی پێنجه‌مینی یه‌كێتیی له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
 
به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌سندكراوی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌ له‌مادده‌ی 22 ، خاڵی 4 دا هاتووه‌ (دوای كۆنگره‌ سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بانگهێشتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی ده‌كات و سه‌رپه‌رشتیی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ ده‌كات)، به‌پێی هه‌مان مادده‌، خاڵی یه‌كه‌م، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پێكدێت له‌ 61 ئه‌ندام به‌ سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌وه‌.
 
رۆژی 27-9-2023 یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێنجه‌مین كۆنگره‌ی خۆی له‌سلێمانی ده‌ستپێكرد و ماوه‌ی 5 رۆژی خایاند، كه‌ تێیدا به‌كۆی ده‌نگ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێتیی و 60 ئه‌ندام وه‌ك ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیی هه‌ڵبژارد و هه‌روه‌ها په‌یڕه‌وی نوێی ناوخۆی حزبه‌كه‌شی په‌سند كرد.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان