کوردستانی
بەغدا تاکەی پارە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەپێی رێککەوتنی کۆتایی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بێت حکومەتی عیراق بۆ ماوەی سێ مانگ بۆ هەر مانگێک بڕی 700 ملیار بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
دارا سێکانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "لەم سەردانەی کۆتایی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بڕیار لەسەر ناردنی سێ بەش 700 ملیار دیناری درا بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، تاوەکو ناردنی ئەم سێ بەشە پارەیە هیچ کێشەیەک نابێت، بەڵام دوای ئەوە ئەگەری هەیە دووبارە گرفت لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە دروستببێت".
دوای سەردانەکەی شاندی هەرێم بۆ بەغدا حکومەتی عیراق بڕی 700 ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەران ناردووە، بڕیارە لەدوای 20 ئەم مانگەوە 700 ملیار دیناری دیکە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنیرێت.
س.ر