کوردستانی

جادووگەرێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


جادووگەرێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور دەستگیرکردنی جادووگەرێک لە پارێزگای هەڵەبجە دەستگیکرا کە دوعا و نوشتەی بۆ هاوڵاتییان کردبوو.

لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی شارەزوور هاتووە "هێزەکانی ئاسایش دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد و چاودێریکردن، بەبڕیاری دادوەر لەرۆژی 4ی تشرینی یەکەمی 2023 لە پارێزگای هەڵەبجە تۆمەتبارێکیان بەناوی (م، ع، م ) دەستگیرکرد، لەڕێگەی دوعا و نوشتەکردن هەوڵیداوە هاوڵاتییان فریوبدات".

ئاماژە بەوەشکراوە "هێزەکانی ئاسایشی شارەزوور لەدوای دەستگیرکردنی تۆمەتبار و پشکنینی ماڵەکەی، دەستگیرا بەسەر چەندین پارچە دوعا و نوشتە و چەک و جل و بەرگی جۆراوجۆردا کە بەکارهاتوون بۆ جادووکردن، لەئێستادا بە مادەی 240 لە یاسای سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان