کوردستانی

دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ دەکرێت
مەودا میدیا- 

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد سبەینێ مووچەی مانگی 9ی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێرییاریەکانی ئەنجام داون و بانکەکان ئاگادارکراونەتەوە کە سبەینێ دووشەممە 9ی تشرینی یەکەمی 2023 مووچەی مانگی 9ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت".

بەپێی خشتەی مووچەی وەزارەتی دارایی هەرێم بێت ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی تەموز کۆتایی دێت و مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان