کوردستانی
سەرکردایەتیی نوێی یەکێتی بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی نوێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی بە سەرپەرشتی سەرۆکی یەکێتی بەڕێوەدەچێت.
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی تشرینی یەکەمی 2023 سەرکردایەتیی نوێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی کۆبێتەوە.
پێشتر هیوا عەبدوڵڵا ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەڵدەبژێردرێن و ئۆرگانەکان بەپێی میکانیزمی پەیڕەوی تازە رێکدەخرێنەوە و هەریەکە و دەست بە ئەرکەکانی خۆی دەکات".
رۆژی چوارشەممە 27ی ئەیلولی 2023 پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی 600 ئەندامی حزبەکە و بەشێک لە بەرپرسانی عیراق و هەرێم لە تەلاری هونەر لە سلێمانی دەستیپێکرد و ماوەی پێنج رۆژی خایاند، لە کۆنگرەی پێنجەمدا بافڵ جەلال تاڵەبانی وەک سەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردرا و هەریەک لە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و کۆسرەت رەسوڵ عەلی وەک سیمبولی باڵای یەکێتی دەستنیشانکران، هەروەها شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی یەکێتی دیاریکرا و 60 ئەندامیش وەک ئەنجومەنی سەرکردایەتیی حزبەکە هەڵبژێردران و پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتیش کە لە 68 مادە پێکهاتبوو پەسندکرا.
س.ر