کوردستانی
کەشناسیی هەرێم وادەی بارانبارینی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەشی پێشبینییەکان لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد ئەم هەفتەیە بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێم دەستپێدەکات.
لە راگەیەندراوێکدا بەشی پێشبینییەکان لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "رۆژى سێشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2023 بارانبارین لەسەر ناوچەکەمان دەبارێت, بەهۆی کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سوور درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکەمان بارانبارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى پاڕێزگاى هەولێر زیاتر دەبێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "پێشبینى نمە باران لەسەر سەنتەرى پارێزگاکان لە هەندێک کاتدا بە شێوەى نمە باران دەبێت و پلەکانى گەرما بە نزیکەى (3-5) پلەى سیلیزى نزم دەبێتەوە، کاریگەرى ئەم نزمە پاڵە پەستۆیە لە هەمان ڕۆژدا لە شەودا کۆتاى دێت".
س،ر