کوردستانی
بڕە پارەیەک لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت 167 ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم لای بەغدا ماوە، ئاماژە بەوەشدەکات بڕیارە لەم هەفتەیە کۆتا بەشە پارەی جوتیاران خەرجبکرێت.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەشازیی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیار دراوە ئەم هەفتەیە پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2023 خەرج بكرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "167 ملیار دیناری پارەی ئێمە لای بەغدا ماوە، ئەمجارە بەنیازن هەموو پارەکە پێكەوە بنێرن، چونکە وەزارەتی دارایی عیراق ئەو بڕەی پێویست بووە خستوویەتییە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانیی عیراق کە 770 ملیار دینارە".
س.ر