کوردستانی
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەوە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لەگەڵ بەغدا لەسەر خەتن بۆ چارەسەکردنی کێشەی مووچە، ئاماژە بەوەشدەکات هەموو داهاتی ناوخۆی هەرێم بۆ مووچە نییە.
هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئێمە ئێستا لەگەڵ بەغدا لەسەر خەتین بۆ چارەسەکردنی کێشەی مووچە، هەروەها تاوەکو دوو مانگی دیکە بەرچاومان روونە کە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران چۆنە".
لە بارەی داهاتی ناوخۆی هەرێمەوە وەزارەتی دارایی روونیدەکاتەوە "هەموو داهاتی ناوخۆی هەرێم بۆ مووچە نییە، بەڵکو بەشێک لە داهاتی ناوخۆ بۆ خەرجی وەزارەت و دامودەزگاکانە".
وتەبێژی وەزارەتی دارایی وتی "پرۆسەی هەژماری من پرۆسەیەکی گرنگی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە رۆژانە بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو فەرمانبەرێکی زۆر ئەم هەژمارە دروستدەکەن، بە تەواوبوونی ئەم پرۆژەیە بەشێکی زۆری کێشەی دواکەوتنی مووچە چارەسەردەبێت".
س.ر