کوردستانی

ژنێك نیو كاتژمێر دوای مردنی مێرده‌كه‌ی كۆچی دوایی كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێك نیو كاتژمێر دوای مردنی مێرده‌كه‌ی كۆچی دوایی كرد
مه‌ودا میدیا -

له‌ ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك، ژن و مێردێك له‌ یه‌ك كاتژمێردا هه‌ردووكیان گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و چیرۆكی ئه‌و جۆره‌ مردنه‌، له‌ هه‌رێمی كوردستاندا ده‌نگی دایه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی ناوچه‌یی پارێزگای دهۆك، موسا سه‌لیم و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی فه‌زی عه‌لی، له‌یه‌ك كاتژمێردا هه‌ردووكیان كۆچی دواییان كرد، سه‌ره‌تا پیاوه‌كه‌ كۆچی دوایی كرد و پاشان ژنه‌كه‌ش نیو كاتژمێر دواتر گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌وته‌ی دانیشتوانی ناحیه‌ی دێره‌لوك سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك، پیاوه‌كه‌ نه‌خۆش بووه‌ و ژنه‌كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ چاودێریی مێرده‌ نه‌خۆشه‌كه‌ی ده‌كات، له‌ یه‌ك كاتژمێردا پێكه‌وه‌ مێردن و هه‌ردووكیان له‌ گۆڕستانی ناحیه‌ی دێره‌لوك به‌ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاو نێژران.




Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان