کوردستانی
هه‌رێمی كوردستان رێوشوێنی به‌رامبه‌ر هۆڵه‌كانی ئاهه‌نگگێڕان گرته‌به‌ر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
دوای رووداوه‌كه‌ی رۆژانی رابردووی شاری حه‌مدانییه له پارێزگای نه‌ینه‌وا كه تێیدا هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕان سوتا و 124 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، ناوچه جیاوازه‌كانی عیراق رێوشوێنی بۆ نه‌هێشتنی مه‌ترسیی له هۆڵه‌كانی ئاهه‌نگگێڕاندا گرته‌به‌ر.
په‌یجی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، تیمەکانی وەزارەتی ناوخۆ پشکنین بۆ هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕان دەکەن، به مه‌به‌ستی دڵنیابوون له سەلامەتیی هۆڵه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵەڕاوکێی هاووڵاتییان.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی فیدراڵیش له دوای رووداوه‌كه‌ی شاری حه‌مدانییه‌وه، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد به‌مه‌به‌ستی چاودێرییكردنی هۆڵ و باڵه‌خانه‌كان.