کوردستانی
دارایی نهێنیی ئاشكراكرد.. وه‌فدێكی عیراقیی له موچه و فه‌رمانبه‌ران ده‌كۆڵێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، وەفدێکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق هاتووه‌ته هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردنی مووچه و فه‌رمانبه‌ران و لێكۆڵینه‌وه له داتا و زانیارییه‌كان.

له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم روونیكردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ئامادەیی وەزارەت و بەڕێوبەرایەتیەکانی دەربڕی بۆ وردبینی و بەدواداچونی داتا‌و زانیاریەکان لە لایەن تیمە هاوبەشەکانی هەردولاوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی، ماوەی چەند ڕۆژێکە شاندێکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بەمەبەستی جێبەجێکردنی دواین بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە تایبەتە بەوردبینی لە ژمارە و داتای موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و بڕی مووچەکانیان لەهەرێمی کوردستان.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه دوای تەواوکردنی کارەکانیان، ڕاپۆرتی خۆیان پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکەن.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه دوای تەواوکردنی کارەکانیان، ڕاپۆرتی خۆیان پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکەن.