کوردستانی

کەشوهەوا دەگۆڕێت و بارانبارینی بە لێزمە دەستپێدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشوهەوا دەگۆڕێت و بارانبارینی بە لێزمە دەستپێدەکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شارەزایەکی کەشوهەوا رایدەگەیەنێت لە ئەمڕۆ دووشەممەوە ئاسمانی زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، ئاماژە بەوەشدەکات بارانبارین و هەورە تریشقە دەبێت.

پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشوهەوا بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئەمڕۆ دووشەممە 9ی تشرینی یەکەمی 2023  ئاسمانی زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور, هەروەها بای باشووری رۆژئاوا ناوبەناو زیاددەکات بەپێی ناوچەکان دەگاتە 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا".

ئاماژەی بەوەشکرد "سبەینێ سێشەممە 10/10/2023 بەهۆی چالاکبوونی ناسەقامگیریەک لە کەشوهەوا شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە کە خۆی دەبینێتەوە لە هەورەگرمە و هەورە تریشقە هەندێک کات بارانی بەلێزمە، بارانبارینەکە بەپێی ناچەکان کاریگەری دەبێت زیاتر ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەبێت".

لەبارەی گۆڕانی پلەکانی گەرماوە ئەو شارەزای کەشوهەوایە وتی "پلەکانی گەرما دەست بە نزمبوونەوە دەکات لە 3 پلە بۆ 5 پلە بەپێی ناوچەکان پلەکانی گەرما دادەبەزن".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان