کوردستانی
دووەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی ئەنجام دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەردەوام دەبێت و بڕیارە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی دیاریبکرێن.
زیاد جەبار، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ دووشەممە 9ی تشرینی یەکەمی 2023 ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە، ئەم کۆبوونەوەیەش تەواوکاری کۆبوونەوەکەی دوێنێ یەکشەممەیە".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد "بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی هەڵبژێردرێن، چونکە ئەرکی سەرکردایەتییە".
دوێنێ یەکشەممە 8ی تشرینی یەکەمی 2023 ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی دوای کۆنگرەی پێنجەمی حزبەکەی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجامدا.
رۆژی چوارشەممە 27ی ئەیلولی 2023 پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی 600 ئەندامی حزبەکە و بەشێک لە بەرپرسانی عیراق و هەرێم لە تەلاری هونەر لە سلێمانی دەستیپێکرد و ماوەی پێنج رۆژی خایاند، لە کۆنگرەی پێنجەمدا بافڵ جەلال تاڵەبانی وەک سەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردرا و هەریەک لە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و کۆسرەت رەسوڵ عەلی وەک سیمبولی باڵای یەکێتی دەستنیشانکران، هەروەها شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی یەکێتی دیاریکرا و 60 ئەندامیش وەک ئەنجومەنی سەرکردایەتیی حزبەکە هەڵبژێردران و پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتیش کە لە 68 مادە پێکهاتبوو پەسندکرا.
س.ر