کوردستانی

ناونووسین بۆ حەجی ساڵی داهاتوو دەستپێدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناونووسین بۆ حەجی ساڵی داهاتوو دەستپێدەکات
مەودا میدیا-

ناونووسین بۆ حەجی ساڵی 2024 دەستپێدەکات و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێنماییەکان بڵاودەکاتەوە.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە رێنماییەکانی ناونووسین بۆ حەجی ساڵی داهاتوو رایگەیاند "ئەمساڵ ناونووسین بەشێوەی ئۆنلاین نابێت و بەشێوەی فۆڕم دەبێت، بۆ ساڵی داهاتوو فۆڕم پڕکردنەوە دەبێتە ئۆنلاین".

ئاماژەی بەوەکرد "پڕکردنەوەی فۆڕم تەنها بۆ یەک ساڵ دەبێت و ئارەزوومەندانی حەج دەبێت ساڵانە ئەو فۆڕمە پڕبکەنەوە، ئەگەر بە هەر هۆکارێک ئەو کەسەی ناوی هاتۆتەوە نەیتوانی گەشتەکە بکات دەبێت ساڵی داهاتوو دووبارە فۆڕم پڕبکاتەوە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "رۆژی 15ی تشرینی یەکەمی 2023 رۆژی دەستپێکردنی ناونووسین دەبێت بۆ حەجی ساڵی 2024، بۆ 12 رۆژ بەردەوام دەبێت و کەسێک پێشتر حەجی کردبێت نابێت ناو تۆمار بکات، هاوکات پێویستە پێش 4 رۆژ فۆڕمەکە بگەڕێنێتەوە بۆ ئەو شوێنەی کە لێی وەرگرتووە".

سەبارەت بەو هاووڵاتییانەی لە ساڵی 2017 ناویان نووسیوە وەزارەت روونیکردەوە "ئەو کەسانەی لە ساڵی 2017 ناویان نووسیوە پێویست ناکات دووبارە ناویان تۆمار بکەن، چونکە لەمساڵدا پێشینە دەدرێت بەو کەسانەی لەو ساڵەدا ناویان تۆمار کردووە بە رێژەی 60٪ و 40٪ بۆ هاووڵاتیانی ئەمساڵ دەبێت".

پێداویستییەکانیش وەک وەزارەتی ئەوقاف ئاماژەی پێداوە، بریتییە لە پسووڵەی خۆراک، پاسپۆرت، کارتی زانیار، وێنە و کارتی نیشتمانی کە پێویستە سەرجەمیان رەنگاوڕەنگ بن.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان