کوردستانی

لەدایکبووانی 2006 دەتوانن بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەدایکبووانی 2006 دەتوانن بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن
مەودا میدیا-

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ‌عیراق رایدەگەیەنێت بۆ هەڵبژاردنی مانگی شوبات لەدایکبووانی 2006 دەتوانن بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن، ئاماژە بەوەشدەکات لە ماوەی 10 رۆژدا دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 9ی تشرینی یەکەمی 2023 جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ‌عیراق رایگەیاند "لەدایکبووانی 2006 دەتوانن بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن کە بڕیارە لە 25ی شوباتی 2024 بەڕێوەبچێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەنجومەنی کۆمیسیاران رازامەندی دەربڕیوە بۆ کردنەوەی دەرگای خۆتۆمارکردن بۆ لەدایکبووانی ساڵی 2006, ئەوەش بۆ دەستەبەرکردنی مافی لە دایکبووانی نوێ".

لەبارەی وادەی دەستپێکردنی ناوتۆمارکردن جومانە غەلای وتی "لە 10ی تشرینی یەکەمی 2023  نوێکردنەوەی تۆمارەکانیان دەستپێدەکات و بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت".

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی 25ی شوباتی 2024ی وەکو رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد، بڕیاریشە لەلایەن کۆمیسیۆنی عیراقەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان