کوردستانی
زانیاریی نوێ لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی نەوتی عیراق رایدەگەیەنێت، تائێستا تورکیا بە فەرمی لە بارەی ئامادەیی بۆرییەکانی نەوت بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان ئاگاداری نەکردووەتەوە.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بڵاویکردووەتەوە، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە میدیاکان بڵاوکرایەوە کە وەزیری وزەی تورکیا وتویەتی "بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوت ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان"، بەڵام تائێستا تورکیا هیچ ئاگادارکردنەوە و نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی نەوتی عیراق نەکردووە.
ئەو سەرچاوەیە ڕاشی گەیاندووە "تائێستا حکومەتی عیراق چاوەرێی گفتوگۆیە لەگەڵ تورکیا بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە دارایی و هونەرییەکانی نێوانیان".
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئالپ ئەرسەلان، وەزیری وزەی تورکیا سەردانی بەغدا بکات بۆ گفتوگۆ لە بارەی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان.
س،ر