کوردستانی

دوایین بڕی چەکی شایستەی دارایی جوتیاران گەیشتە هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوایین بڕی چەکی شایستەی دارایی جوتیاران گەیشتە هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دوایین پارەی گەنمی جوتیارانی گەیشتە هەرێمی کوردستان بڕیارە دوای تەواوبوونی رێکارە داراییەکان دەست بە دابەشکردنی بکرێت لە رێگەی سایلۆکانەوە.

نەوزاد شێخ کامیل، بەرێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ دووشەممە 9ی تشرینی یەکەمی 2023 چەکی شایستەی داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی 2023 گەیشتە هەرێمی کوردستان، پاش ئەوەی رێکارە کارگێڕی و داراییەکان تەواو بوون دەست بە دابەشکردنی چەکی بانکی دەکرێت لە رێگەی سایلۆکان بەپێی رۆژی رادەستکردنی گەنمی جوتیاران بە سایلۆکان".

بڕی پارەکەش بەمشێوەیەیە:

- سلێمانی/  77 ملیار و 374 ملیۆن دینارە.

- هەولێر/ 51 ملیار و 386 میلۆن و 681 هەزار دینارە.

- دهۆک/ 38 ملیار و 963 ملیۆن و 509 هەزار دینارە.

بەرێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان دەڵێت "ئەو بڕە پارەیە دوا بڕی پارەی جوتیارانە بۆ ساڵی 2023".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان