کوردستانی

به‌رپرسێكی خۆرئاوای كوردستان: پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هێرشه‌كانی توركیا رابگرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌رپرسێكی خۆرئاوای كوردستان: پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هێرشه‌كانی توركیا رابگرێت
مه‌ودا میدیا - 

به‌رپرسێكی سیاسیی خۆرئاوای كوردستان هۆشدارییدا له‌ دۆخی دانیشتوانی كورد له‌ شاره‌كانی خۆرئاوای كوردستان، له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر بۆردومانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خۆرئاوای كوردستان وه‌ك ئێستا به‌رده‌وامیی هه‌بێت.

مه‌حمود محه‌حه‌د، ئةندامى مه‌كته‌بی سیاسیی حزبى يه‌كێتى ديموكراتى كورد له‌ سوريا له‌ لێدوانێكدا بۆ مه‌ودا میدیا وتی: هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خۆرئاوای كوردستان به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و ژێرخانی ئابووریی شاره‌كانی خۆرئاوای كوردستانی كردووه‌ته‌ ئامانج و ژیانی له‌ شاره‌كاندا گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌مێك كه‌ هیچ ئامرازێك بۆ ژیانكردن نه‌بوو.

ئه‌و به‌رپرسه‌ كورده‌ی خۆرئاوای كوردستان ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی و رای گشتیی جیهانیی هه‌نگاو بنێن بۆ راگرتنی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خۆرئاوای كوردستان و فڕینی فڕۆكه‌كانی توركیا له‌سه‌ر خۆرئاوای كوردستان قه‌ده‌غه‌ بكه‌ن. 

وتیشی: هیچ ده‌نگێك له‌سه‌ر ئاستی جیهان نییه‌ كه‌ ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر خۆرئاوای كوردستان بكات، كه‌ توركیا چۆن به‌ خه‌ونی ئیمپراتۆری عوسمانییه‌وه‌ وێرانی ده‌كات، له‌كاتێكدا دوو رۆژه‌ كێشه‌ له‌ ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین روویداوه‌، جیهان باسی ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی كورد له‌ خۆرئاوای كوردستان مرۆڤ نییه‌. 

مه‌حمود محه‌حه‌د، ئةندامى مه‌كته‌بی سیاسیی حزبى يه‌كێتى ديموكراتى كورد له‌ سوريا  نیگه‌رانیی خۆیشی ده‌ربڕی له‌وه‌ی كه‌ سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی زۆر له‌ خۆرئاوای كوردستان، هێشتا هێزه‌ كوردییه‌كان ئه‌زموونیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و یه‌كێتییه‌كی كوردانه‌یان دروستنه‌كردووه‌. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان