کوردستانی
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی دوو خاڵی وه‌ك ئامانج خسته‌ڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی دوو رۆژه‌ی له شاری سلێمانیی، كه تیێدا مه‌كته‌بی سیاسیی هه‌ڵبژارد، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاشكرایكرد، كه دوو بنه‌مای وه‌ك ستراتیژ و ئامانجی داهاتوو تاووتوێكردووه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌و دوو رۆژ كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌وڵدان بۆ دابیكردنی مووچه و خزمه‌تگوزاریی خه‌ڵك و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی له چوارچێوه‌ی كوردستان و عیراقدا، وه‌ك دوو بنه‌مای سه‌ره‌كیی گفتوگۆیان له‌باره‌وه كراوه.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وتویه‌تی: سەرکردایەتیی نوێ و هەموو هەڤاڵانی یەکێتیی لەم ماوە نزیکەدا دوو تاقیکردنەوەی گرنگیان لە ئەستۆیە، كە ئەوانیش هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە لە سایەی ئالیەتێکی گونجاو و لەباری دیموکراتیدا.
وتیشی: ناشبێت هەردوو ئەرکەکە ئەوەشمان لەبیر بباتەوە کە هەمیشە داکۆکی لە شایستە داراییەكانی خەڵکی خۆشەویستی خۆمان بکەین کە پێویستە تێکەڵ بە ململانێ سیاسییەکان نەکرێن، چ لە نێوان هەرێم و بەغدا و چ لە ناوخۆی کوردستاندا چونکە قووتی خەڵک هێڵی سوورە بۆ ئێمە و هەرگیز دەستبەرداری نابین.