کوردستانی

په‌رله‌مانتارێكی عیراق: نابێت به‌بیانووی مووچه‌وه‌ هه‌رێم لاواز بكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


په‌رله‌مانتارێكی عیراق: نابێت به‌بیانووی مووچه‌وه‌ هه‌رێم لاواز بكرێت
مه‌ودا میدیا -

په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت: نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مووچه‌ وه‌ك مافی فه‌رمانبه‌ران، تێكه‌ڵ به‌ ململانێی سیاسیی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بكرێت، وه‌ ناشبێت به‌بیانووی مووچه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان لاواز بكرێت. 

موسه‌نا ئه‌مین، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی له‌ په‌رله‌مانی عیراق بۆ مه‌ودا میدیا وتی: ده‌ستووری فیدراڵیی مافی دابه‌شكردنی مووچه‌ی داوه‌ به‌ هه‌رێم، به‌ڵام ده‌بێت حكومه‌تی فیدراڵیی مادام نه‌وته‌كه‌ی له‌ هه‌رێم وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌، مووچه‌ بنێرێت یان ده‌توانێت خۆی دابه‌شی بكات، جا بینێرێت بۆ هه‌رێم یان خۆی دابه‌شی بكات، به‌ڵام نابێت به‌بیانووی مووچه‌وه‌ هه‌رێم لاواز بكرێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حكومه‌تی به‌غدا ده‌توانێت مووچه‌ بدات، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان میسداقیه‌تی نییه‌  و شه‌فافانه‌ مامه‌ڵه‌ ناكات، بۆیه‌ ده‌كرێت لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ زانیارییه‌كانی ئاماری فه‌رمانبه‌ران بكرێت و مووچه‌كه‌یان له‌ شوێنێكی دوور له‌ شه‌ڕی سیاسیی دابنرێت و پێیان بدرێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان