کوردستانی

جه‌میل هه‌ورامی: ده‌ستپێشخه‌ریی ده‌كه‌ین بۆ پارتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان

مەودا میدیا - سلێمانی |


جه‌میل هه‌ورامی: ده‌ستپێشخه‌ریی ده‌كه‌ین بۆ پارتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان
مه‌ودا میدیا - 

جه‌میل هه‌ورامی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی KNN سه‌باره‌ت به‌ چه‌ند بابه‌ت و دۆسیه‌یه‌ك قسه‌ی كرد.

وتی: ئه‌وه‌ی ده‌وترێت گوایا پێڕه‌وی ناوخۆ بۆ سه‌رۆك نوسراوه‌ته‌وه‌، وانییه‌ و پێڕه‌و باسی روانگه‌ و ئامانجی حزبه‌ و باوه‌ڕه‌كانییه‌تی وه‌ك حزبێكی دیموكراتیی.

جه‌میل هه‌ورامی وتیشی: له‌ دوای كۆنگره‌وه‌ ده‌ستپێشخه‌ر ده‌بین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان. 

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌گه‌ڵ سیستمی هاوسه‌رۆكیی نه‌بووه‌، بۆ هه‌رێمی كوردستان ناگونجێت و له‌بنه‌ره‌تدا هاوسه‌رۆكیی بۆ هێنانه‌پێشه‌وه‌ی ژنانه‌.

جه‌میل هه‌ورامی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه‌ ناكرێت هێشتا هه‌ڵبژاردن نه‌كرابێت و پارتی دیموكراتی كوردستان خاوه‌نی 11 كورسی په‌رله‌مان بێت.

وتیشی: ده‌ره‌وه‌ ئامۆژگارییمان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كبگرین، كه‌چی خۆمان به‌زه‌ییمان به‌خۆماندا نایه‌ته‌وه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتیی ره‌خنه‌ی له‌ میدیای كوردیی گرت و وتی: میدیا پیرۆزیی نه‌هێشتووه‌ و هیچ ره‌مزێكی به‌ پیرۆزیی نه‌هێشتووه‌ته‌وه‌.

وتی: له‌ئێستادا خه‌ڵك سه‌ری خۆی هه‌ڵده‌گرێت، مووچه‌ نه‌دراوه‌ و نه‌وت نیه‌ به‌ره‌و زستان ده‌چین، كه‌واته‌ خه‌ڵك له‌ رقی یه‌كێتیی و پارتی و گۆڕان سه‌ری خۆیان هه‌ڵده‌گرن.

جه‌میل هه‌ورامی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كوڕه‌ شه‌هیده‌كان ره‌خنه‌ له‌ یه‌كێتیی ده‌گرن، به‌ڵام وه‌ك رێنماییه‌ و تۆران نییه‌.

باسی لاهور جه‌نگی كرد و وتی: لاهور كه‌یفی خۆیه‌تی لیستی ده‌بێت یان نا، به‌ڵام ئه‌و كراوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌.



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان