کوردستانی
پێشتر دادوه‌رێك هۆشدارییدابوو .. "حاجی عومه‌ر"ه‌كه‌ی گه‌رمیان كه‌سێكی تری فریودا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
حاجی عومه‌ر، ئه‌و ناوه ناڕاسته‌ی كه له ناوچه‌كانی گه‌رمیان سه‌ریهه‌ڵداوه و ته‌له‌فۆن بۆ خه‌ڵك ده‌كات و فریوی ده‌دات و پاره و ماڵه‌كه‌ی ده‌بات، دیسان كه‌سێكی تری فریودا و چه‌ند سه‌رێك له مه‌ڕه‌كانی ده‌بات.
عوسمان ئەحمەد، خاوەنی مەڕوماڵاتە، له گوندی توران سه‌ر به ناحیه‌ی رزگاری له قه‌زای كه‌لار ده‌ڵێت: ئەو کەسەی كه ناوی خۆی ناوه حاجی عومه‌ر و ناوه راسته‌كه‌ی ناڵێت، بەبێ ئەوەی پارەی ئاژەڵەکان بدات، بەناوی خوازراوی حاجی عومەرەوە ۱۷ سەر ئاژەڵ بردووه و پاره‌كه‌شی نه‌داوه.
له رۆژانی رابردوودا، دادوەر بورهان ئەحمەد، ئەندامی داواکاری گشتی لە گەرمیان هۆشدارییدا و خه‌ڵكی گه‌رمیانی ئاگاداركرده‌وه له‌وه‌ی كه کەسێکی ساختەچیی پەیدابووە کە بەناوی کەسانی ترەوە فێڵ دەکات و پارەی خەڵکیی دەخوات.

ئه‌و دادوه‌ره لە راگه‌یه‌ندراوێكدا روونیكرده‌وه: کەسە ساختەچییەکە زانیاری وردیی هەیە لەسەر سەرجەم ئاژەڵفرۆشان، شۆفێری بارهەڵگرەکان و تەنانەت حەماڵەکانیش، هەروەها زانیاریی ورد کۆدەکاتەوە لەسەر ئەو کەسەی دەیەوێت فێڵی لێبکات و ناوی کەسایەتی و پیاوماقوڵان و زانیاریی لەبارەیانەوە لایەتی.
دادوەر بورهان ئەحمەد، ئەندامی داواکاری گشتی لە گەرمیان روونیكردهو، دواتر بە ناوێکی ساختەوە بۆ نموونە دەڵێت "من حاجی عومەرم" و بە ژمارەیەکی کۆڕەکی "علوج" تەلەفۆن بۆ ئاژەڵفرۆشەکە دەکات و خۆشی نیشان نادات و پێی دەڵێت من حاجی فڵانە کەسم و مەڕی باشم دەوێت دەیکەم بەخێر، بەمشێوەیە مەڕێکی زۆری لێ دەبات و دواتر ژمارەكهی قوفڵ دەکات.
ئه‌و دادوه‌ر داوا له هاوڵاتیان كرد، فریونه‌خۆن له‌هه‌ر كاتێكدا ئه‌و كه‌سه ته‌له‌فۆنی بۆ كردن و ئاگاداربن، چونكه فێڵ ده‌كات و بەئاسانی نادۆزرێتەوه و تا ئێستا چەندین حاڵەتی وا روویداوە.