ئابووری

چاره‌نووسی دۆلار له‌ دوو مانگی داهاتوودا روونده‌بێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


چاره‌نووسی دۆلار له‌ دوو مانگی داهاتوودا روونده‌بێته‌وه‌
مه‌ودا میدیا - 

له‌دوای لێدوانی به‌رپرسانی بانكی ناوه‌ندیی عیراقه‌وه‌، رای گشتیی عیراقیی چاوه‌ڕوانیی سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێكردنی رێوشوێنه‌كانی عیراق دژی دۆلاری ئه‌مریكیی، له‌و باره‌یه‌وه‌ په‌رله‌مانتارێكی عیراق پێیوایه‌، له‌ دوو مانگی داهاتوودا چاره‌نووسی دۆلار روونده‌بێته‌وه‌. 

موسه‌نا ئه‌مین، په‌رله‌مانتاری كورد له‌ په‌رله‌مانی عیراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا ده‌ڵێت: ئەمریکا رێگا نادات دۆلاری پێویست بچێتە بازاڕەوە و لە ئەنجامدا بەهای دینار دادەبەزێت .

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورد روونیكرده‌وه‌، عیراق لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا ماوەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی ناسەقامگیریی ئابووری لە ناوچەکە،  ئامانجی ئەمریکا ئەوەیە کە سیستەمی دراوی کاغەز لە عیراق بکرێت بە سیستەمی ئەلیکترۆنیی.

موسەننا ئەمین ده‌شڵێـت : عیراق لە نێوان ئەمریکا و ئێراندایە، بازاڕ پێویستی بە دۆلارە، ئەمریکا رێگا نادات دۆلاری پێویست بچێتە بازاڕ و لە ئەنجامدا بەھای دۆلار بەرز دەبێتەوە، بەڵام ئەمە درێژەناكێشێت و رەنگە دوو مانگی دیکە کێشەکە چارەسەر بێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان