ئابووری
ئاگادارییەکی گرنگ بۆ گەشتیاران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بانکی رافیدەین ئاشکرایکرد لەمەولا لە رێگەی فۆڕمێکی ئەلکترۆنییەوە دۆلار بە نرخی فەرمی دەدرێت بە گەشتیار، ئاماژە بەوەکراوە فۆڕمەکە چەند رۆژی داهاتوو بەردەست دەبێت.
لە راگەیەندراوێکدا بانکی رافیدەین رایگەیاند "لەمەولا لە رێگەی فۆڕمێکی ئەلکترۆنییەوە دۆلار بە نرخی فەرمی دەدرێت بە گەشتیار، دۆلارەکە دەخرێتە سەر حساب بانکی کەسی گەشتیار".
ئاماژە بەوەکراوە "شێوازی پێشووی پێدانی دۆلار بە گەشتیاران بە نرخی فەرمی کۆتایی هاتووە کە پێویست بوو گەشتیار راستەوخۆ دۆکیۆمێنتەکان رادەست بکات و بۆ لەمەولا لەڕیگەی فۆرمێکی ئەلکترۆنییەوە بەڕێوە دەچێت".
هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا فۆرمەکە لە رێگەی ماڵپەری بانکی رافیدەین بەردەست بێت.
س،ر