ئابووری

سودانی لیستێك پێشنیاز بۆ چاكسازیی بانكیی پێشكه‌ش ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سودانی لیستێك پێشنیاز بۆ چاكسازیی بانكیی پێشكه‌ش ده‌كات
مه‌ودا میدیا -

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ چاكسازیی بانكیی له‌ عیراق كرد، كه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو ورده‌كارییه‌كه‌ی پێشكه‌شی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كات.

نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و روونیكرده‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌چوارچێوه‌ی پلانی جێبه‌جێكردنی چاكسازییه‌كانی بواری دارایی و ئیدارییدا، لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد بۆ ئاسانكاریی بانكیی له‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌ بانكییه‌ حكومییه‌كاندا.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، هه‌فته‌ی داهاتوو لیستێك له‌ پێشنیاز تایبه‌ت به‌ ئاسانكاریی بانكیی پێشكه‌ش ده‌كات، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ چاكسازیی دارایی و ئابووریی، وه‌ك به‌شێك له‌ پلانی حكومه‌ت و مه‌نهه‌جی كاركردنی.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق وتوشیه‌تی: چاكسازیی دارایی ته‌نها دروشم نییه‌، به‌ڵكو زنجیره‌یه‌ك رێوشوێنی حكومییه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئاماده‌ین رووبه‌ڕووی هه‌موو ته‌حه‌دایه‌ك ببینه‌وه‌. 


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان