دۆزی ژن

ژنێک بەشێوەکی دڕندانە کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێک بەشێوەکی دڕندانە کوژرا
مەودا میدیا-

ژنێکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن باوک و خەزوور و هاوسەرەکەیەوە دەکوژرێت کە خاوەنی دوو منداڵە و بە پاساوی شەرەف تاوانەکە ئەنجام دراوە.

بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی رۆژی شەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2023 ژنێک بە ناوی "تروسکە عەبدوڵڵازادە" کە تەمەنی 21 ساڵ خەڵکی گوندی "کاسەکەران" و دانیشتووی شاری پیرانشارە، لەلایەن باوکی و مێردەکەی و خەزوورەیەوە بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا.

بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوی هەنگاو، ئەو ژنە بە پاساوی شەرەف کوژراوە و دایکی دوو منداڵە و لە خوار تەمەنی یاسایی (واتە خوار 18 ساڵ) لەلایەن بنەماڵەکەی خۆیەوە ناچار کراوە شوو بە ئامۆزاکەی بکات و بە زۆرەملێ ژیانی هاوبەشیان پێکهێناوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب