ئابووری
عیراق دژی دۆلار كۆبووه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
دزه‌كردنی دۆلار بۆ وڵاتانی دراوسێ به‌رده‌وامیی هه‌یه و له میدیا عیراقیی و ناوچه‌كه و جیهاندا باسی ده‌كرێت و به‌هۆكاری لاوازیی پێگه‌ی دیناری عیراقیی داده‌نرێت.
دزه‌كردنی دۆلار بۆ وڵاتانی دراوسێ به‌رده‌وامیی هه‌یه و له میدیا عیراقیی و ناوچه‌كه و جیهاندا باسی ده‌كرێت و به‌هۆكاری لاوازیی پێگه‌ی دیناری عیراقیی داده‌نرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌ره‌وه‌ی عیراق، ئه‌مڕۆ ئەنجوومەنى وەزیرانى ئابووریى عێراق كۆبووه‌ته‌وه و پرسی ناجێگرى بەهاى دیناری بەرامبەر بە دۆلار تاوتوێکردووه و داوای كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كانی كردووه به‌مه‌به‌ستی دزه‌نه‌كردنی دۆلار، كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پێگه و نرخی دینار له مامه‌ڵه‌كاندا داناوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عەلى عەلاق، پارێزگارى بانکى ناوەندیى عێراق ئاشكرایكردووه، زیاتر له هۆكارێك هه‌ن كه کاریگەرییان لەسەر پێگه‌ی دینار داناوه بەرامبەر بە دۆلار، لەوانەش كۆنترۆڵنه‌كردنی سنووره‌كان و به‌رده‌وامیی دزه‌كردنی دۆلار بۆ وڵاتانی دراوسێ.