جیهانی

هیندستان لە دژی مسوڵمانان بڕیارێك دەردەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هیندستان لە دژی مسوڵمانان بڕیارێك دەردەكات
مەودا میدیا- 

پەرلەمانی هیندستان بە زۆرینەی دەنگ بڕیارێك لە دژی كۆچبەرە بیانییەكان دەردەكات و بەپێی بڕیارەكەش ناسنامە و ماوەی مانەوە نابەخشێتە مسوڵمان.

رۆژی چوارشەممە 11ی دیسەمبەری 2019 پەرلەمانی هیندستان پڕۆژە یاسایەكی پەسەندكرد كە تێیدا ناسنامە نابەخشێتە هاوڵاتیانی سێ وڵات (ئەفغانستان، بەنگلادش و پاكستان) ئەگەر مسوڵمان بن.

ئەنجومەنی پیرانی هیندستان پرۆژە بڕیارەكەی بەدەنگی زۆرینە (125) دەنگی بەڵێ و (105)ی نەخێر پەسەندكرد و بەو شێوەیش دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە. 

ماڵپەڕی سی ئێن ئێن زانیاری زیاتری خستووەتەڕوو و رایگەیاندووە لە بەرانبەر پەسەندكردنی ئەو پرۆژە یاسایەدا لە زۆرێك لە شارەكانی هیندستان خۆپیشاندانی ناڕەزایی دەستیپێكردووە و داوای راگرتنی جێبەجێكردنی یاساكە دەكەن.
Qaiwan
Qaiwan