ئابووری

عیراق هاورده‌كردنی چه‌ند به‌رهه‌مێكی قه‌ده‌غه‌ كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق هاورده‌كردنی چه‌ند به‌رهه‌مێكی قه‌ده‌غه‌ كرد
مه‌ودا میدیا - 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی ئابووری ئێران رایگه‌یاند، حكومه‌تی به‌غدا هه‌نارده‌كردنی چه‌ند به‌رهه‌مێكی كشتوكاڵیی ئێرانیی بۆ ناو وڵاته‌كه‌ی قه‌ده‌غه‌كردووه‌. 

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی فارسی ئێرانیی، فه‌رزاد بیلتن، به‌رپرسی نوسینگه‌ی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی ئابووری ئێران رایگه‌یاندووه‌، باڵیۆزخانه‌ی عیراق له‌ ئێران لیستێك ناوی به‌رهه‌می كشتوكاڵیی خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ قه‌ده‌غه‌ی ده‌كات له‌ ئێرانه‌وه‌ هه‌نارده‌ی عیراق بكرێت، ئه‌وه‌ش هه‌وڵێكه‌ له‌ چوارچێوه‌ی پشتگیریكردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی عیراق.

به‌رپرسی رێكخراوی ئابووری ئێران روونیكرده‌وه‌، بڕیاره‌كه‌ی عیراق سه‌باره‌ت به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌نارده‌ی چه‌ند به‌رهه‌مێكی كشتوكاڵیی بۆ عیراق، بڕیارێكی كاتییه‌ و هه‌ریه‌ك له‌ به‌رهه‌مه‌كانی ته‌ماته‌ و خه‌یار و كاڵه‌ك و په‌تاته‌ ده‌گرێته‌وه‌. 


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان