ئابووری

نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار كاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراو له‌ به‌غدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار كاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراو له‌ به‌غدا
مه‌ودا میدیا - 

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عیراق بڵاویانكرده‌وه‌، نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار له‌ بازاڕه‌كانی دراوی به‌غدا بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ كاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه‌. 

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ ئابوورییه‌كانی عیراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ كاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراو له‌ شاری به‌غدا، نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكیی به‌رامبه‌ر بووه‌ به‌ 161 هه‌زار و 250 دیناری عیراقیی، له‌كاتێكدا كه‌ له‌ بازاڕه‌كانی دراوی هه‌رێمی كوردستان، 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بووه‌ به‌ 160 هه‌زار و 250 دیناری عیراقیی. 

ركابه‌ری دۆلاری ئه‌مریكیی به‌رامبه‌ر به‌ دیناری عیراقیی له‌كاتێكدایه‌، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌ دوو مانگی داهاتوودا بانكی ناوه‌ندیی عیراق رێوشوێنی توند به‌رامبه‌ر به‌ دۆلار بگرێته‌به‌ر و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پشتیوانیی به‌غدا ده‌بێت و به‌هاوبه‌شیی كارده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌های دینار و سه‌قامگیركردنی. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان