دۆسییەی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان

مونا قەهوەچی: مافی توركمان پێشێلنەكرێت و كورسیی كۆتاكان دابەشنەكرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


مونا قەهوەچی: مافی توركمان پێشێلنەكرێت و كورسیی كۆتاكان دابەشنەكرێن
مەودا میدیا-

پاش كۆبوونەوەیان تایبەت بە پرسی پیكهاتەكان لە هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پارت و رێكخراوە توركمانەكان لە كۆنگرەیەكی  ۆژنامەنووسیدا لە هەولێر رایانگەیاند "كارێكی هەڵەیە کورسیی کۆتاکان بەسەر پارێزگەکاندا دابەشبکرێت".

مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان ئەمڕۆ 24ـی تشرینی یەكەمی 2023،  لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بە ناوی سەرجەم پارت و رێكخراوەكانی پەیوەست بە توركمانەكان رایگەیاند "سیستمی کورسیی کۆتا بە یاسا دەستەبەرکراوە بۆ پێکهاتەکان و مەبەستی سەرەکییش لە پێدان و دابینکردنی کورسی کۆتا بۆ پێکهاتەکان بۆ پاراستنی ماف و گوزارشتکردن لە ویستەکانیان و بەرگریکردن لە مافەکانی خۆیان بووە؛ بۆیە گرنگە کە سیستەمی کۆتا وەک خۆی بمێنێت و پاشەکشە نەکرێت".

ئاماژەی بەوەشكرد، بەوپێیەی رێژەیەکی زۆری هاوڵاتییانی تورکمان دانیشتووی پارێزگای هەولێرن، داوادەکەن ئەوە لەبەرچاو بگیرێت، پێشیانوایە "کارێکی هەڵەیە بە هۆکاری بوونی رێژەیەکی کەم لە هاوڵاتییانی تورکمان لە پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دەژین، کورسی پێکهاتەی تورکمان دابەشبکرێت و مافی ئەو رێژە زۆرەی هاوڵاتییانی تورکمان لە پارێزگای هەولێر پێشێلبکرێت".

قەهوەچی وتیشی "پێکهاتەی تورکمان بۆیە سیستمی کۆتای قەبووڵ کردووە، چونکە تا ئێستا لە عیراق و هەرێمی کوردستان سەرژمێرییەکی گونجاو ئەنجامنەدراوە و رێژەی راستی هاوڵاتییانی پێکهاتەی تورکمان دیارینەکراوە".

باسی لەوەشكرد "پێکهاتەی تورکمان داوای پاڵپشتی و هاوکاری لە نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرجەم کونسوڵگەرییەکان لە هەرێمی کوردستان دەکات بۆ رێگریگرتن لە پێشێلکردنی مافی پێکهاتەی تورکمان و رێگەنەدرێت هیچ لایەنێکی سیاسی لە هەرێمی کوردستان دەستێوەردان لە مافی پێکهاتەی تورکمان لە هەرێمی کوردستان بکات".

هۆشداریشی دا، وەک پێکهاتەی تورکمان رایدەگەیەنن هەر دەستکاری کردنێک لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و نەمانی کورسی کۆتا لە پەرلەمانی کوردستان، بە واتای سڕینەوەی ناسنامە، مێژوو، شارستانییەت و بوونی سیاسیی نەتەوەی تورکمانە کە خۆی بەشێکە لە خاکی عیراق و هەرێمی کوردستان.


ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب