ئابووری
به‌غدا شێوازی ناردنی مووچه‌ی هه‌رێمی ئاشكراكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
هاوكات له‌گه‌ڵ مشتومڕه‌كانی چۆنیه‌تی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو خه‌ڵك و میدیادا، حكومه‌تی به‌غدا شێوازی ناردنی مووچه‌ی هه‌رێمی ئاشكراكرد.
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانییدا ئاشكرایكرد، ناردنی مووچه بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت به‌و شێوه‌یه‌ی كه پێشتر له‌سه‌ری رێككه‌وتوون.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق روونكردنه‌وه‌ی زیاتر نه‌دا له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه كۆتایی ئه‌مساڵ بواری دارایی پاكتاو ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی زانینی بری ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ هه‌رێم نێردراوه و شایسته‌ی هه‌رێمی كوردستان چه‌نده.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌و وه‌فده سیاسیی و په‌روه‌رده‌ییانه‌ی كه سه‌ردانی به‌غدایان كردووه، به‌ڵێنیان پێدراوه شێوازی ناردنی مووچه‌ی هه‌رێم بگۆڕدرێت، به‌ڵام پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رۆژانی رابردوودا ئاشكرایكرد، كه حكومه‌تی به‌غدا به‌ڵێنی به حكومه‌تی هه‌رێم داوه، مووچه ته‌نها له رێگه‌ی هه‌رێمه‌وه دابه‌شبكرێت.