ئابووری

گۆڕانکارییەکی چاوەڕواننەکراو لە نرخی زێڕدا روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆڕانکارییەکی چاوەڕواننەکراو لە نرخی زێڕدا روویدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ شەممە 4ی تشرینی دووەمی 2023 نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا بەشێوەکی بەرچاو بەرزبووەوە بە جۆرێک نرخی یەک کیلۆ زێڕ گەیشتە شەش دەفتەر و 40 وەرەقە.

دلێر تاهیر، لێپرسراوی زەڕەنگەرانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "نرخی کیلۆیەک زێڕ لە بازاڕەکاندا شەش دەفتەر و 40 وەرقە دەکەوێت واتە یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 280 دۆلارە بەبێ حەقدەست، هەروەها یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 240 دۆلارە بەبێ حەقدەست".

 لێپرسراوی زەڕەنگەرانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد "هەتاوەکو لە جیهاندا ئاڵۆزییەکان بەردەوام بێت چاوەڕواندەکرێت نرخی زێڕ زیاتر بەرزبێتەوە".

لەبارەی بازاڕی زێڕەوە ناوبراو وتی "لەئێستادا بازاڕی زێڕ وەستاوە و بەهۆی گۆڕانکاری بەردەوام لە نرخەکەیدا هاوڵاتییان کەمتر مامەڵەی زێڕ دەکەن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب