ئابووری

عیراق رێككه‌وتنێك سه‌باره‌ت به‌ دۆلار له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا واژۆده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق رێككه‌وتنێك سه‌باره‌ت به‌ دۆلار له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا واژۆده‌كات
مه‌ودا میدیا - 

بانكی ناوه‌ندیی عیراقیی هاوكات له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێن دژی به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریكیی له‌ بازاڕه‌كانیدا به‌تایبه‌ت له‌ كۆتاییه‌كانی ئه‌مساڵدا، رایگه‌یاند كه‌ هاوكاریی دارایی له‌ ئه‌مه‌ریكا وه‌رده‌گرێت.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عیراق، بانكی ناوه‌ندیی عیراق ئاشكرایكردووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مه‌ریكیی رێككه‌وتوون تا لایه‌نی دووه‌م  دۆلار بۆ پێنج بانكی عیراقیی دابینبكات و پشتیوانیی بكات به‌ به‌رده‌وامیی بوونی دۆلار له‌و بانكانه‌دا.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌ دوو مانگی داهاتوودا و له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه‌، بانكی ناوه‌ندیی عیراق رێوشوێنه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌ دۆلاری ئه‌مه‌ریكیی ئاشكرابكات و به‌های دینار به‌رامبه‌ر به‌ دۆلار هاوسه‌نگ بكات و دۆلار له‌ مامه‌ڵه‌ ناوخۆییه‌كاندا په‌راوێزبخات. 


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان