گێتی
به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكیی ئاماری كوژراوانی سه‌ربازیی له سوریا ئاشكراكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاشكرایكرد، حه‌وت ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سوریا به‌هۆی هێرشی ئاسمانیی گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانیان، كوژراون.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌زاری به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه، هێرشه ئاسمانییه‌كانی سه‌ر بنكه‌كه سه‌ربازییه‌كانیان له‌سوریا له‌لایه‌ن گرووپی چه‌كداری سه‌ر به ئێرانه‌وه ئه‌نجامده‌درێن.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، بۆ یه‌كه‌مجاره كه ئه‌مه‌ریكا به‌و رێژه‌یه ئه‌ندامی هێزه سه‌ربازییه‌كانی بكوژرێن، له‌و كاته‌وه‌ی كه هێرشه ئاسمانییه‌كان له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كدارییه‌كانه‌وه بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گا سه‌ربازییه‌كانی ده‌ستیانپێكردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا، له‌سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه و له‌و كاته‌وه كه ناكۆكی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس سه‌ریهه‌ڵداوه، تا ئێستا 40 جار هێرشكراوه‌ته سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانیان له عیراق و سوریا.