دۆسیە
یەکێتی و بەرەی تورکمانی کۆبوونەوە و هەڵبژاردن بابەتی سەرەکیی گفتوگۆکانیان بوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شاندێکی بەرەی تورکمانی سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی لە شاری هەولێر کرد و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد.
سالار سەرحەد، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی کوردستانییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوێنێ چوارشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2023 لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر پێشوازیمان لە شاندێکی بەرەی تورکمانی بە سەرۆکایەتی ئایدن مەعروف، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی کرد".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و بەرەی تورکمانی، هەروەها باس لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان و رۆڵ و پێگە و بەشداری پێکهاتەکان کرا".
ئەوەشی خستەڕوو "لە کۆبوونەوەکە جەختکرایەوە لەسەر هەڵویستی نەگۆڕی یەکێتی بۆ داکۆکی لە مافی سەرجەم پێکهاتە و نەتەوە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان و عیراقدا".
بڕیارە لە 25ی شوباتی 2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە سەرپەرشتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئەنجام بدرێت و لایەنەکان لە گفتوگۆی بەردەوامدان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردن.
س.ر