دۆسیە

دادگای فیدراڵیی عیراق بڕیارێكی قورسی له‌باره‌ی مه‌سیحییه‌كانه‌وه‌ ده‌ركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگای فیدراڵیی عیراق بڕیارێكی قورسی له‌باره‌ی مه‌سیحییه‌كانه‌وه‌ ده‌ركرد
مه‌ودا میدیا - 

 هاوكات له‌گه‌ڵ مشتومڕی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عیراق سه‌باره‌ت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتیی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق، کاردیناڵ لویس رافایل ساکۆ،  پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان ئاشكرایكرد، دادگای فیدراڵیی بڕیارێكی "سته‌مكارانه‌"ی له‌ دژی ده‌ركردووه‌.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عیراق، کاردیناڵ لویس ساکۆ، پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان، كه‌ له‌ ساڵی 2013ه‌وه‌ پله‌ی پاتریاركی وه‌رگرتووه‌، له‌ ئێستادا دادگای فیدراڵیی عیراق ئه‌و پله‌یه‌ی لێوه‌رگرتووه‌. 

کاردیناڵ لویس رافایل ساکۆ،  پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵیی عیراقیی به‌ سیاسیی و سته‌مكارانه‌ وه‌سفكرد و ته‌ئكیدی له‌وه‌شكرده‌وه‌، به‌رامبه‌ر به‌و بڕیاره‌ بێده‌نگ نابن. 

هه‌ڵوێستی پاتریاركی مه‌سیحییه‌كان له‌كاتێكدایه‌، له‌ئێستادا عیراق سه‌رقاڵه‌ به‌ مشتومڕی بڕیاری دادگای فیدراڵییه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ دوورخستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی له‌په‌رله‌مانی عیراق. 


Qaiwan
Qaiwan