گێتی
غه‌زه بێئاوه و خه‌ڵك ده‌پرسن ئایا ئاوی باران بخۆینه‌وه؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
هاوكات له‌گه‌ڵ بۆردوومانه‌كانی سوپای ئیسرائیل و نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له شاری غه‌زه‌دا، بارانبارین به‌رده‌وامه و خه‌ڵك ده‌پرسن له دۆخی بێئاوییدا ده‌توانن ئاوی باران بخۆنه‌وه.
دومت كامل، سه‌رۆكی پارتی ژینگه‌ی جیهانیی رایگه‌یاند، به‌هۆی بوونی ماده‌ی كیمیایی و گه‌ردی پلاستیكیی له هه‌وادا، كه رێژه‌یه‌كی زۆر پلاستیك و ماده‌ی تری له‌خۆی گرتووه و دزه‌یكردووه بۆ ناو ئاو، خواردنه‌وه‌ی ئاوی باران مه‌ترسییه‌كی زۆری هه‌یه، چونكه ژینگه‌ی جیهانیی پیسبووه.
سه‌رۆكی پارتی ژینگه‌ی جیهانیی بۆ رادیۆی حوڕه‌ی ئه‌مه‌ریكیی قسه‌ی كردووه، كه پێكدادانی نێوان سوپای ئیسرائیل و چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، رێژه‌ی پیسبوونی ژینگه‌یان زیاتركردووه،
به‌گوێره‌ی رادیۆی حوڕه‌ی ئه‌مه‌ریكیی، منداڵان غه‌زه خۆشحاڵن به بارینی باران، له‌كاتێكدا كه ئیسرائیل گه‌مارۆی ئاوی خستووه‌ته سه‌ر شاره‌كه، به‌ڵام شاره‌زایان ژینگه‌یی و ناوه‌ندی مافه‌كانی مرۆڤ خواردنه‌وه‌ی ئاوی بارانیان له ژینگه‌یه‌كی پیسبوودا به مه‌ترسیی وه‌سفكرد.
له رۆژانی رابردوودا، ده‌زگای میدیایی جه‌زیره له‌زاری ئاواره خێمهنشینهكانهوه بڵاویكرده‌وه، كه باران ژیانی لێتێكداون هاوكات له‌گه‌ڵ بۆردوومانه‌كاندا و ره‌خنه‌شیان له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان گرت كه بێده‌نگن و نه‌رمیی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا ده‌نوێنن.
شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس پێی ناوه‌ته رۆژی سی و نۆیه‌م و هێشتا هیچ ئاماژه‌یه‌كی ئاگربه‌ست بوونی نییه و تا دێت دانیشتوانی شاری غه‌زه زیاتر لێقه‌وماو و ئاواره ده‌بن.