گێتی

قۆناغی دووه‌می شه‌ڕ ده‌ستپێده‌كات.. ئیسرائیل داوای له‌خه‌ڵك كرد غه‌زه‌ جێبهێڵن

مەودا میدیا - سلێمانی |


قۆناغی دووه‌می شه‌ڕ ده‌ستپێده‌كات.. ئیسرائیل داوای له‌خه‌ڵك كرد غه‌زه‌ جێبهێڵن
مه‌ودا میدیا - 

ئه‌مشه‌و شه‌ڕی نێوان سوپای ئیسرائیل و چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس كه‌ له‌ 7ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌، پێده‌نێته‌ مانگێك و 10 رۆژ و تا دێت كه‌شوهه‌وای شه‌ڕ گه‌رمتر ده‌بێت و ئیسرائیل قۆناغێكی نوێی شه‌ڕی راگه‌یاند.

حكومه‌تی ئیسرائیل له‌ كاتژمێره‌كانی رابردوودا قۆناغی دووه‌می شه‌ڕی له‌ شاری غه‌زه‌ راگه‌یاند و داوای له‌ دانیشتوانی باشووری شاره‌كه‌ كرد، شار به‌جێبهێڵن، هاوكات به‌رپرسانی سه‌ربازیی ئیسرائیل رایانگه‌یاند، نزیكبوونه‌ته‌وه‌ له‌ كۆنترۆڵكردنی سه‌ربازیی شاره‌كه‌، له‌كاتێكدا كه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هۆشدارییدا له‌وه‌ی شاری غه‌زه‌ به‌ ته‌واوی په‌كیكه‌وتووه‌ و هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كی تێدا نه‌ماوه‌ و نه‌مانی ئاو ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌وانه‌ش منداڵی تووشی سكچوون كردووه‌. 

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، ئیسحاق هرتسوگ، سه‌رۆكی ئیسرائیل بۆ رۆژنامه‌ی فایننشیال تایمز ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ته‌ئكیدی له‌ نزیكبوونه‌وه‌ له‌ داگیركردنی غه‌زه‌ كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، حكومه‌ت خۆی ئاماده‌ كردووه‌ و چه‌ند پلانێكی هه‌یه‌ بۆ به‌رێوه‌بردنی غه‌زه‌ دوای داگیركردنی و دوای شه‌ڕ، هاوكات رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای راگه‌یاندنی به‌په‌له‌ی ئاگربه‌ستی كردووه‌. 

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوردنیش ره‌خنه‌ی له‌ ئیسرائیل گرت به‌وه‌ی كه‌ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌ره‌و شه‌ڕێكی فراوان ده‌بات، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا په‌یامێكی ئاراسته‌ی ئێران كرد و داوایلێكرد شه‌ڕی ئیسرائیل به‌ره‌و ناوچه‌كه‌ نه‌گوازێته‌وه‌.

هاوكات له‌گه‌ڵ خۆشحاڵبوونی سوپای ئیسرائیل به‌ ئه‌گه‌ری داگیركردنی غه‌زه‌ به‌ته‌واوی، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاند، كه‌ ته‌لئه‌بیبیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ له‌ مه‌ترسییه‌كانی چوونه‌ ناو غه‌زه‌ و مانه‌وه‌ی تیایدا. 






Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان